بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال دێهقانی فیرووزئابادی، سکرتێری شۆرای ستراتیژی پێوەندیەکانی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: خولی پێشووی دانوستانەکانی مەسقەت لە کردەوەدا، پلانێک بوو بۆ هێرش بۆ سەر ئێران و ئەم خولەش ئەبێ وشیار بین کە ئەو پیلانە دووبارە نەبێتەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ڕێگاچارەی سەربازی نییە و ئەو بابەتە بە هەموو جیهان و ئەمریکا سەلمێندراوە.
دێهقانی وتیشی: ئەو بابەتە کە ئەمریکا لە شەڕ لە دژی ئێران پاشەکشێی کرد و ئامادەی دانوستان بوو، دەستکەوتێکی گەورەیە.
هەروەها درێژەی دا: هێنانی جیهازاتی سەربازی و شێوەی چنینیان بەشێک لە ڕەوتی دیپلۆماتیک و چەقەچەق کردنە.
سکرتێری شۆرای ستراتیژی پێوەندیەکانی دەرەوە سەبارەت بە هەوڵی وڵاتانی ناوچەکە بۆ گفتوگۆی ئێران و ئەمریکا وتی: وڵاتانی ناوچەکە بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەوڵیان دا ڕێگری بکەن لە ڕوودانی شەڕ.
هەروەها جەختی کرد کە ئێران لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا لو قازانجی وڵاتانی دراوسێی دانبەخۆدانانی زۆری هەبوو.
دێهقانی سەبارەت بە سەفەری عەلی لاریجانی بۆ عومان و قەتەر وتی: ئەوە نیشانی دەدات کە ئێران لە دانوستانی ئەتۆمیدا جیدیە.
ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو کە بەشێک لە سیاسەتی ئەمریکا هەمبەر ئێران لە درێژەی ستراتیژی کۆنترۆڵی چین پێناسە دەکرێت.
دێهقانی جەختیشی کرد : ئەگەر شەڕێک ڕوو بدات گەرووی هورموز دادەخرێت.
Your Comment